بوێر و جوان چیرۆک


چیڕۆکی دراماکە:رۆژێک لە رۆژان پیاوێکی قۆز و باڵا بەرزی سەرنج راکێش بە ناوی جەسورەوە بۆ ئەوەی لە شوێنێکی ھێمنتر ژیان بەسەر ببات، لەو شارەی کەوا تێیدا دەژیت بەرەو شارێکی تر دەڕوات. ئەم کوڕە سەرنجی  دەوروبەری بۆ خۆی رادەکێشێت و دەبێتە ھاوڕێی سوھان کە ھەموو کاروباری کۆمپانیاکانی ئەو خانەوادەیە بەڕێوە دەبات و خاوەن خاکەکەی ئەم ناوچەیەیە. دوای یەکتر ناسینی ئەم دوو گەنجە خۆشەویستییەکی گەورەیان لە نێواندا دەست پێدەکات، بەڵام لێرەدا نھێنییەکی شاراوە ھەیە کە پێی نازانن. لە راستیدا دوژمندارییەک لە نێوان خانەوادەکەیاندا ھەیە کە لە کۆنەوە ماوەتەوە. ئەو دوژمندارییەی کە لە نێوان باوکیاندا ھەیە کۆتایی پێنەھاتووە و بەردەوامە، دوژمنداری نێوان ئەم دوو خانەوادەیە دەبێتە ھۆی تێکچوونی خۆشی و بەختەوەری ئەم دوو گەنجە. بە تێپەڕینی کات ئەو خۆشەویستییەی نێوانیان دەبێت بە مەحاڵ و ھۆکاری ھاتنی کارەکتەری جەسور بۆ ئەم شارە ووردە ووردە دەردەکەوێت و ئاشکرا دەبێت.

All materials in this website belongs to Kurdmax TV Channel. You cannot use without permission.

Copyright © 2018 Kurdmax Media. All Rights Reserved.