سەردەمی لالە چیرۆک


درامای "سەردەمی لالە"
سەردەمی لالە" تەنھا ناوی ئەڵقەێک نییە ، بەڵکو ناوی کارەکتەرە سەرەکییەکەیە کە دراوەتە ناوی زنجیرەکە، درامایەکی خۆشەویستی بەھێزە و ھەریەک لە ئەکتەران "تۆڵگەھان سایشمان" کە پێشوتر بە ڕۆڵی "ییت" ناوبانگی پەیداکردبوو، لەگەڵ خانمە ئەکتەر و شاجوان "سیرینە ساریکایە" ڕۆڵی سەرەکی تێدادەبین، دراماکە لەچەندین وڵاتی جیھان نمایشکراوە.


چیڕۆکی دراماکە: باس لە ململانێی نێوان دوو خانەوادە دەکات،  خانەوەدایەکیان کە لە ئەنادۆڵەوە، لە شاری قەیسەرییەوە ھاتوونەتە ئەستەنبۆڵ و کارەکانیان لە رووی بازرگانییەوە زۆر باش و زۆر سەرکەوتووە،  خانەوادەکەی تریش خانەوادەێکی خانەدانن، بەڵام کارەکانیان روو لە خراپییە و بەرەو ئیفلاس بوون دەچن،  چیرۆکی ئەم زنجیرەیە باس لە بەیەک گەیشتنی رێگەکانی دوو خانەوادە دەکات لە ڕووی خۆشەویستی و بارزگانییەوە ! 
خانەوادەی تاشکڕان :- خانەوادەێکی بە رەچەڵەک ئەستەنبۆڵی، خانەدان و رۆشنبیرن، لەگەڵ مردنی کەمال تاشکڕانی باوک کارەکانیان رووی لە خراپی کردووە و لەسەر ئیفلاس کردنن، دایکەکە بۆ لە ژیان مانەوە و دانەبەزینی ستاندارتی ژیانیان بە ھەموو شێوەیەک لە ھەوڵدایە.
 
خانەوادەی ئڵگاز :- خانەوادەێکی بە رەچەڵەک قەیسەرین ، زۆر بە داب و نەریتەکانیانەوە پابەندن، نەوەی دووەمیان کەمێک کراوەترن، بەڵام ھێشتە لەژێر کاریگەری باوک و باپیرانیاندان و لە ململانێ کردنن . سەردەمەکە سەردەمی ئەوانە و سەرکەوتنی گەورە لە کارەکانیان بەدەست دێنن، دایکەکە زۆر پابەندە بە داب و نەریتەکان و زۆر پێداگر و بە ویستە، بۆ ئەوەی خێزانەکەی بەیەکەوە بگرێت ھەموو شتێکیان لە پێناویدا دەکات.  
ئەم دوو خانەوادەیە بە ھۆی یەکتر ناسین و خۆشەویستی منداڵەکانیانەوە ناچاری یەکتر بینین و بەیەکەوە ژیان دەمێننەوە . لەم کاتەدا رووبەرووی کێشەی لەگەڵ یەک نەگونجان دەبنەوە، لە جیھانی کار کردنیشدا ململانێی یەکتری دەکەن. ھەر دوو خانەوادەکە دژ بە خۆشەویستی رۆڵەکانیانن و رێگەیان پێنادەن بەیەک بگەن. چیرۆکی زنجیرەکە لێرەوە گەشە دەکات!

All materials in this website belongs to Kurdmax TV Channel. You cannot use without permission.

Copyright © 2018 Kurdmax Media. All Rights Reserved.