لەناوەوە چیرۆک


بریتییە لە زنجیرەیەکی پۆلیسی درامای تورکی وەرگیراو لە فیلمێکی بەناوبانگ "ڕۆشتووەکان"، کە ئەویش وەرگیراوە لە فیلمێکی چینی (Internal Affairs). زنجیرەکە لە پاڵەوانێتی ئەکتەرانی ناسراو "چاتای ئۆڵسۆ" کە بە کەسایەتی "سارپ" ناسراوە و خانمە ئەکتەر"بێنسو سۆڕاڵ" بە کەسایەتی "مەلەک" ناسراوە، ھەروەھا "ئاراس بولەت ئینلی" ناسراو بە "مەرت"، "چەتین تیکندۆر" بەڕۆڵی "جەلال" ناسراون لەگەڵ چەندین ئەکتەری دیکە بەشدارن، زنجیرەکە بۆتە خاوەنی بەرزترین ڕێژەی سەیرکردن، زنجیرەی یەکەم بووە خاوەنی سەیرکردنێکی زۆر بەرز لە یوتیوب کاتێک گەیشتە ١١ میلیۆن سەیرکردن وە ئەم ژمارەیە ھیچ زنجیرەیەکی تر پێی نەگەیشتووە، دراماکە شەوانە لەکەناڵی ئاسمانی "کوردماکس شۆ" پەخش دەکرێ.


چیڕۆکی دراماکە: ئەم زنجیرەیە بە ئاھەنگی دەرچووانی ئەکادیمیای پۆلیسی دەست پێدەکات، ئوموتی برا بچووکەکەی سارپ کە ساڵانێک بەر لە ئێستا رفێنراوە. ئێستە بەناوی مەرت لە ھەمان ئەکادیمیایە و بەیەکەوە دەخوێنن، مەرت بە ھاتنی کچێکی بچووک بە ناوی مەلەکەوە بۆ نێو ژیانی لە شەقامەکان رزگاری بووە و لە ئەکادیمیای پۆلیسیدا دەخوێنێت. دیمەنی کەلەبچە کردنی باوکی سارپ و ئوموت بەھۆی تاوانێک کە ئەنجامی نەداوە، خەمناگترین دیمەنە کە لە ژیانیاندا بینیویانە، دوای زیندانی کردنی باوکیان، لەگەڵ رفاندنی ئوموت بۆ ماوەی چەند ساڵێک ئەم دوو برایە لەیەک دادەبڕێن و دواتر ھەردووکیان بە دەست پێکردن بە خوێندن لە ئەکادیمیای پۆلیسی لەیەک بێ ئاگا بەیەکتری دەگەن ! 
لەگەڵ نزیک بوونەوەی ئاھەنگی دەرچوون یوسفی بەڕێوبەری بنکەی پۆلیس بە ھۆی کارەکانی پێشووی باوکی سارپەوە ھەڕەشە لە سارپ دەکات و پێی دەڵێت کەوا نایکات بە پۆلیس،
دوای ئەوەی کە سارپ بەوە دەزانێ کە یوسفی بەڕێوبەر لە ئەکادیمیای دەرناچوێنێت و نایکات بە پۆلیس لە ئاھەنگی دەرچووندا دەمانچە لە یوسفی بەڕێوبەر رادەکێشێت و دەکەوێتە زیندانەوە. ئەو پارێزەرەی کەوا دێتە پارێزگاری کردنی سارپ، ئەو کچەیە کەوا پێشتر یارمەتی ئوموتی برای سارپی داوە و ژیانی لە شەقامەکان رزگار کردووە . لەگەڵ زیندانی بوونی سارپ مەرت بە پلەی یەکەم رادەگەێنرێت و دەبێت بە پۆلیس لە تیمی تاوانەکاندا . دوای ئەوەی کە بۆ ماوەی ساڵێک زیندانی دەکرێت سارپ ئازاد دەکرێت و دەبێت بە یەکێک لە پیاوە مافیاکان، دواتر ململانێیەکی بەردەوام لە نێوان مەرت و سارپدا دەست پێدەکات، بەڵام ئەوەی کەوا نھێنییە لێرە ئەوەیە کە سارپ لە راستیدا پۆلیسە، بەڵام وەکو سیخورێک خزێندراوەتە نێو گروپەکەی "جەلالی کەبابچی"ـیەوە . مەرتیش پیاوی "جەلالی کەبابچی"ـیە، بەڵام وەکو سیخورێک خزێندراوەتە نێو تیمی بەشی تاوانەکانی پۆلیسەوە.

All materials in this website belongs to Kurdmax TV Channel. You cannot use without permission.

Copyright © 2018 Kurdmax Media. All Rights Reserved.