فەزیلەت خان و کچەکانی چیرۆک


فەزیلەت دوای ئەوەی بێوەژن دەکەوێت، ھەم دایکایەتی و ھەم باوکایەتی دەگرێتە ئەستۆ. ژیان لە ھەژاریدا بەم خەونە گەورانەوە نەیان دەتوانی لەناو خانەوادە بچوکەکەیدا جێگەیان ببێتەوە. فەزیلەت کە بە درێژایی ژیانی پەشیمانی و ناخۆشییەکی زۆری چەشتبوو، ئەمانە ھانییان دەدا کە ژیانێکی ئاسایی تر بژیت وەکو ھەموو ئەوانی تر، تاکە سەرمایەی لەو کاتەدا کچێکی بوو بە ناوی  "ئێجێ"  کە ناویان دەبرد بە بازنە جوانە شیرینەکە. کچە گەورەکەی "ھەزان" کە ڕەفتارێکی رەق و ناخۆشی ھەبوو لەگەڵ دایکیدا گەورەترین بەربەست بوو لە بەردەم دایکیدا. کە لە دوای مردنی باوکییانەوە 
فەزیلەت بە ئومێدی ئەوەی کە ڕۆژێک لە ڕۆژان بەناوبانگ دەبن بەردەوام ئێجێی بۆ ئەمبەر و ئەوبەر دەبرد. فەزیلەت و کچەکانی ڕووبەڕووی خێزانێکی خانەدان و  دەوڵەمەند دەبنەوە. فەزیلەت سەرسامی یەکێک لە کۆشک و تەلارەکانی ئستەنبول بوو کە بنەماڵەی ئینگامەکان خاوەندارییەتییان دەکرد و بنەماڵەیەکی زەنگین بوون، وە لە خەیاڵەکانی فەزیلەت زیاتربوون. تەنھا ئێجە نەبوو کە فەزیلەت دەیویست بەھۆیەوە بچێتە نێو ژیانی ئینگامەکان "سینان ئینگەمان" کە لە ناو خێزانەکەیاندا بە کەسێکی لابەلاو بێ باڵانس لە ھەڵسوکەوتیدا ناسرابوو دەکەوێتە  ناو خوشەویستی لەگەڵ ھەزاندا. کە دەکەوێتە نێو گۆڕانێک لە ژیانیدا کە ھەرگیز جارێکی تر نەگەڕێتەوە. خەریک بوو ژیانی خۆی بەشێوەی ریشەیی و یەکجاری دەگۆڕی.

All materials in this website belongs to Kurdmax TV Channel. You cannot use without permission.

Copyright © 2018 Kurdmax Media. All Rights Reserved.