بیرۆکەی بەرنامەیەکی شۆ بە ناوی ژیما
٠ژیما – بە مانای ژیان و مردن
پێشکەشکردن – هەرمان محەمەد تاهر
ئەزمونی (٢٠) ساڵ لە میدیای کوردی
پڕۆگرامەکە ئەو کەسایەتییە سەنگینانە میوان دەکات کە زانا و بیرمەندن لە بوارەکەی خۆیاندا و توانیویانە کەسایەتیەکی بەهێز بن لە بوارەکەی خۆیاندا لە نێو کۆمەڵگا و وە جێگای شانازی میلەتێک بن هەر کەسە و لەو بوارەی کە کاری تێدا دەکات و خزمەتی تێدا کردوە ..
چ لە بوارەکانی هونەر و سیاسەت و ئاین و کۆمەڵایەتی بێت یا هەر کەسێک کە سودمەندی یەکەم لێی کۆمەڵگا بوبێ ..
لەناو پرۆگرام ئەو کەسە میوان دەبێ و باسی ژیان و لایەنە دیار و نادیارەکانی ئەم کەسە دەکەین و ڕێگای سەرکەوتنی ئەو باس دەکرێ ، وە چەندین داتا تۆمار دەکرێن کە لە دوای نەمانیشی دەبێتە ئەرشیفێکی گرنگی ئەو وە هەروەها چەندین بڕگەی تر
بڕگە و بەشەکانی بەرنامە
ئامادەکردن و بەرهەم هێنانی دیکۆ درامایەک وەک فلمێکی کورت لەسەر ژیان و خەباتی ئەو کەسایەتیە لە ڕۆژی لە دایک بونی تا ئێستا دەکرێت بە فلم و بە بێ بەشداری خۆی تێیدا . بەڵکو کەسانی پسپۆر لە سینەمادا ئەم دیکۆ درامایە بەرهەم دەهێنن بە کارەکتەرو لێکچونی نزیک لە کەسایەتیەکە
بڕگەی سورپرایز بۆ هەر کەسایەتیەک کە میوانی بەرنامە دەبێت و لە بوارەکەی خۆیدا ، هاوڕێیەکی یا کەسێکی نزیکی یا هەر کەسێک کە لە کۆنەوە تا ئێستا هاوڕێیەتی و تێکەڵی لەگەڵدا هەیە دەیهێنینە ناو ستۆدیۆ و یاخود بە شێوەیەک لە شێوەکان بەشدار دەبێت لەگەڵمان و ئاشنا دەبێت بە میوانی بەرنامەکەمان ..
ڤیدیۆیەک کە کەسێک زیاتر قسە دەکات لەسەر بەها و ئەزمونی میوانەکامان کە کەسێکی دیار دەبێت لە بوارەکەی خۆیدا .
بڕگەی ١٠ پرسیار
لە ماوەی ١٠ خولەک ١٠ پرسیار لە میوان دەکرێت و ئازاد دەبێت لە وەڵام دانەوە یاخود وەڵام نەدانەوەی پرسیارەکان بەڵام ئەگەر
( ٥ ) لەو پرسیارانە وەڵام نەدا و بۆتۆنی سوور لێبدا ئەوا لەگۆکەی ناچێتە ناو ستۆدیۆی بەرنامە و ئەگەر کەمتر لە ( ٥ ) پرسیار وەڵام نەدا ئەوا لۆگۆی میوانەکەمان تا کۆتای هەموو پرۆگرامەکان لەناو پرۆگرام دەبینرێ ..
دەنگی من دەگات
ئەم بڕگەیە بۆ ئەوەیە کە زۆر جار کەسێک کە خزمەتێکی زۆری هەیە دەیەوێ دەنگی بگاتە هەموو دونیا یان کەسێک یان وڵاتێکی زلهێز بەڵام ئەو ڕۆژە ڕێک نەکەوتوە و ڕێگایەک نەبووە ، بەڵام لە پڕؤگرامەکەدا دەنگی ئەو دەگات و ئێمە وەک پڕۆگرام ئەم کارە نزیکتر دەکەینەوە لە ئەنجامەکەی
بڕگەی ڕێژەی سەرکەوتن ..
مرۆڤ لە هەر بوارێک بێ و سەرکەوتو بوبێ زۆر گرنگە ڕۆژێک بێ و حەز بکات میلەتەکەی یا کەسێکی نزیکی یا هاوڕێیەکی ئەو ڕێژەیەی ئەوی هەبێت و سەرکەوتوو بێ
بەوەش پێویستی بە پاڵپشتی خودی کەسەکە دەبێت بۆ ئەو سەرکەوتنە . لێرەدا میوانەکەمان کەسێک هەڵدەبژێرێ کە حەز بکات وەک ئەو خزمەت بکا و سەرکەوتوبێ و بە هێدلاین پیشانی دەدەین
بڕگەی وەسیەتنامە
کۆتا بڕگەی پرۆگرامەکەمانە کە میوانی بەشداربوو لە پرۆگرام وەسیەت نامەیەک بە دەست و خەت و ئیمزای خۆی دەنوسێ و بە وەڵام دانەوەی چەند پرسیارێک کە ئیمە لە وەسیەت نامەکە کردومانە و ئەو وەسیەت نامەیە پارێزراو دەبێت لە کوردماکس بۆ مێژوو دەمێنێتەوە و هەڵدەگیرێت
ئەگەر میوان حەز بکات وەسیەت نامەکەی بڵاو دەکەینەوە
وە ئەگەر نەیەوێ ئەوا بڵاو ناکرێتەوە و پارێزراو دەبێ
تەنها ٣ خاڵ لە وەسیەت نامەکە لە لایەن پێشکەشکاری پرۆگرام بۆ بینەر ئاشکرا دەکرێ
وە کەسایەتی میوان شتێکی بە نرخی خۆی وەک ( کاتژمێر – ئەڵقەیەک یا پارچە ئامێرێک ) یا هەر شتەک خۆی بیەوێ بە دیاری بۆ بەرنامەکە بە جێی دەهێلێ و لەگەڵ وەسیەت نامەکەی لەناو قاسەی پرۆگرام پارێزراو دەبێت