هەیبە

هەیبە باشترین درامای سوریی و لوبنانی

درامای هەیبە، یەکێکە لە دراما بەناوبانگەکانی سوریا و لوبنان و لە ساڵی 2017 لە مانگی رەمەزان یەکەم وەرزی پەخشکرا و بینەرێکی زۆری بەدەستهێنا لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی و کوردستانیش، کە لەلایەن هوزان عەکو سیناریۆی بۆ دانراوە و سامر بەرقاوە کاری دەرهێنانی بۆ کردووە.
دراماکە سێ وەرزی دیکەی پەخشکراوە هەر وەرزێک پێکهاتووە لە 30 ئەڵقە، پاڵەوانی سەرەکی دراماکە ئەکتەری سوریی ناسراو تەیم حەسەنە، بەڵام پاڵەوانی دووەم کە لە ڕەگەزی بەرامبەرە لە هەر وەرزەی کەسایەتیەکی نوێ بووە، بۆ نمونە وەرزی دووەم ئەکتەری دیاری لوبنانی نادین نەسیب نەجیم و وەرزی یەکەم نیکول سابا و وەرزی سێیەم سیرین عەبدولونور بوو.
بەشێوەیەکی گشتی ئەکتەرەکانی ناو دراماکە سوریی و لوبنانین و لە هەردوو وڵاتیش کاری وێنەگرتنی بۆ کراوە و وچیرۆکەکە پەیوەندی بە هەردوو ناوچەکەوە هەیە.
دراماکە باس لە گوندێک دەکات بەناوی الهيبة هاوکات باس لە بازرگانی بە چەک و کوشتن و فڕاندن و دژایەتی نێوان شێخەکان و پیاوان دەکات، جگە لە چیرۆکی خۆشەویستی بەهێز، بەڵام بەپێی وەرزەکان کەمێک چیرۆکەکان گۆڕانکاریان بەسەردا دێت.
سەرەتا بڕیاربوو ئەم درامایە لەلایەن تەیم حەسەن و نادینەوە بەردەوام بێت، بەڵام دواتر ناکۆکی کەوتە نێوان نادین و ستافی دراماکە و دواجار نادین لە بەردەوام بوونی لە وەرزەکانی دیکەدا کشایەوە، ئەمەش وایکرد بینەرەکانی دراماکە رەخنە بگرن، بەتایبەت وەرزی دووەم.
لە وەرزی سێیەمدا کاتێک سیرین عەبدولنور بووە پاڵەوانی دراماکە، بەشێوەیەکی بەرچاو بینەری دراماکە هاوشێوەی وەرزی یەکەم گەڕایەوە و توانی سەرنجی هەمووان رابکێشێت.
ئێستا دراماکە شەوانە لە کەناڵی کوردماکس پەخش بکرێت بە زمانی کوردی.